رۆژی پێنج شه‌ممه، له هه‌ولێر ساڵیادی یترۆرکردنی سێ ژنه‌كه‌ی په‌كه‌كه له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی فه‌ره‌نسا كرایه‌وه.
بەشدارانی رێوڕەسمەکە داوایانكرد حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه‌ی پاریس ئاشكرا بكا.
جوان كوردستانی، نوێنه‌ری رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان رایگه‌یاند: گردبوونه‌وه‌مان له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی فه‌ره‌نسا، بۆ ئه‌وه‌یه یاداشتێكی ناڕه‌زایی بده‌ین به به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تا هه‌رچی زووه ئه‌نجامده‌رانی پیلانی تیرۆركردنی سێ كادیری په‌كه‌كه ئاشكرا بكه‌ن و بدرێنه دادگا.
رێوڕەسمەکە له شاری هه‌ولێر له به‌رده‌م پاركی شانده‌ر به‌ڕێپێوان ده‌ستی پێكرد بۆ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی فه‌ره‌نسا له‌و شارە.
رۆژی 10ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٣، له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، سێ كادری دیاری پهكهکە ساكینە جانسز، لەیلا سایلەمەز. فیدان دۆغان تیرۆركران.
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ولێر پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان، حزبی ئایندهی كوردستان به‌شدارییان كرد.