Emel Öz Gözellik,Mohammed Baqi Hussein
09 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
سیئۆل - AA
كۆریای باكوور رایگه‌یاند کە له ئاماده‌كاریی ئه‌نجامدانی هێرشدایه بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا لە دوورگه‌ی گوام.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمیی كۆریای باكوور KCNA، حكوومه‌تی پیۆنگ یانگ له ئاماده‌كاریی ئه‌نجامدانی هێرشدایه بۆ سه‌ر دوورگەی گوام به مووشه‌كی هواسۆنگ-12ی بالیستیی مەودا ناوه‌ند.
ئه‌ندامی كۆنگرێسی دوورگەی گوام، مادێلین ز. بۆردالۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رپرسانی پنتاگۆن پێیانداوه، گوام پارێزراوه و سه‌لامه‌ته.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی كۆریای باشوور رایگه‌یاند، دوو فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی له جۆری B-1B Lancer له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانی كۆریای باشووردا له گوامه‌وه به ئاسمانی نیوه‌دوورگه‌ی كۆریادا فڕینی فێركاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بانگه‌وازی له كۆریای باكوور كرد ده‌ستبه‌رداری هه‌ڕه‌شه‌كردن له وڵاته‌كه‌ی ببێت. ئه‌گه‌ر گوێ له بانگه‌وازه‌كانی نه‌گرن، كۆریای باكوور رووبه‌ڕووی رق و تووڕه‌یی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه.
دوورگەی گوام دەکەوێتە کۆمەڵە دوورگەی ماریانا رۆژئاوای زەریای مەنگ و بەشێکە لە زەوییەکانی ئەمریکا.