واشنتۆن
بەرپرسێكی وەزارەتی دەروەی ئەمریكا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لهبارهی دابینكردنی چهك بۆ یهپهگه گوتی: "ئەمریكا چەك ناداته پارت یەكیتی دیموكرات (پەیەدە). ئەو ھێزانەی كە لە دژی داعش بەرگری لە كۆبانێ دەكەن، ئاشكرابوو لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو بۆ درێژە پێدانیان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە گۆڕەپاندا پیداویستیان بە شێوەیەكی بەرچاو كەم ببوو. بۆیە سەرۆك ئۆباما بە رێگای بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان لە ئاسمانەوە كەلوپەڵ و پێداویستیی پێویستی بۆ ئەوانەی بەرگری لە كۆبانێ دەكەن، دابین كرد."
بەرپرسەكە جەختی لەوەكردەوە ھەڵوێستی ئەمریكا لهبارهی بهتیرۆرست زانینی پهكهكه نهگۆڕاوه. پەكەكە ھەم لەلایەن ئەمریكا و ھەم لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە وهك رێكخراوێكی تیرۆریستی دهناسرێت.