واشنتۆن
ماری هارف جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاری داوه 4 ی ئاب هه‌ندێك له باڵوێز و قوسوڵیهتهكانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دابخه‌ن یان له‌و ڕۆژه‌دا كار‌و چالاكیه‌كانیان ڕابگرن .
هارف ڕاشیگه‌یاند كه به هۆی مه‌ترسی ئه‌منیه‌وه بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌یان داوه به بێ ئاماژه كردن بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و مه‌ترسیه .
له كاتێكدا هارف هیچ زانیاریه‌كی له‌باره‌ی دیاری كردنی ئه‌و باڵوێز و قونسوڵیهتانهوه نه‌دا كه بڕیاره له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا دابخرێت ,هاوكات به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و باڵوێز و قونسوڵانه داده‌خرێن كه له ڕۆژانی یه‌كشه‌مه‌دا ئاسایی ده‌وامی خۆیان ده‌كه‌ن ,
له هه‌ندێك ووڵاتی ئیسلامی‌دا ناوه‌نده دیپلۆماتیه‌كانی ئه‌مریكا ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن,ئه‌مه له‌كاتێكدا ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه پشووی ڕه‌سمیه له ئه‌مریكادا .
هارف ئه‌وه‌شی دوپات كرده‌وه كه دوای ئه‌نجامێكی شیكاری هه‌ندێك له قونسوڵیه‌ت و باڵوێزه‌كان پێده‌چێت له ڕۆژێك زیاتر دابخرێن .