Ramal Abdullah Mahmood
18 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2017
بەغدا - AA
وەزیری دادی عێراق، حەیدەر زاملی رایگەیاند کە لە گرتووخانەکانی وڵاتدا، ٣١ هەزار حوکمدراو هەن.
زاملی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "لە گرتووخانەکانی سەر بە وەزارەتی دادی عێراق، ٣١ کەس هەن کە بە هۆی کاری تیرۆریستی و ئەنجامدانی تاوانی دیکە سزا دراون. نزیکی ئەو ژمارەیەش حوکمدراو هەن کە بە هۆی تەواونەکردنی دۆسیەکانیان هێشتا رادەستی گرتووخانەکانی وەزارەت نەکراون".
زاملی ئاماژەی بەوە دا کە مانگی رابردوو سزای لە سێدارەدان بەسەر ١١ کەسدا جێبەجێ کرا کە بە هۆی تاوانی جۆراوجۆر لە سەروویانەوە کردە تیرۆریستییەکان حوکمدرابوون، گوتیشی: "بڕیاری لەسێدارەدان لەسەر ئەو کەسانە جێبەجێ دەکەین کە حوکم دراون و یاسای لێبوردنی گشتیی نایانگرێتەوە".
زاملی لەبارەی دەنگدانەوەی راپۆرتی رێکخراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ماوەیەک لەمەوبەر سەبارەت بە بوونی سەدان حوکمدراو لە ژوورێکی بچووکدا لە گرتووخانەیەکی پارێزگای بەسرە، گوتی: "شێوە و پێکهاتەی گرتووخانەکانمان زۆر کۆنە. پڕۆژەی گرتووخانەی نوێمان هەیە بۆ پارێزگاکانی بابل و ناسریە".