ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی کوردستان، لە هەڵبژاردنی ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٣ کاندیدی ی.ن.ک بوو و توانی دەنگی تەواو مسۆگەر بکا، بەڵام بایز بەشداری سوێندخواردنی دەست بەکاربوونی نەکرد و بێ ئەوەی ماڵئاواییش بکا، رۆژی چوارشەممە ٧ی ئایار دەست لەکارکێشانەوەی لە پەرلەمان قبوڵکرا.
ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، سەبارەت بە وازهێنانی بایز بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "وه‌ك عورفێك باشتربوو ئه‌رسه‌لان بایز له ده‌ستاوده‌ستكردنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده‌بێ. پاساوی وازهێنانی هەرچی بێ، به‌ڵام به بۆچوونی من ده‌بوا لانیكه‌م كاك ئه‌رسه‌لان وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی پۆستی سەرۆک بوایه."