اربیل
پۆلیسی شاری هه‌ولێر رووداوه‌كانی شه‌ش مانگی ئه‌و شاره ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مساڵ له هه‌ولێر سه‌س نه‌ڕفێنراوه.
عه‌قید عه‌بدولقادر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی جوڵانه‌وه و تاوانی هه‌ولێر، لە کۆنفراسێکی رۆژنامه‌وانیدا، رووداوه‌كانی شه‌ش مانگی هه‌ولێری ئاشكراكرد و رایگه‌یاند "32 كه‌س له‌سه‌ر كێشه‌ی كوشتن و توندوتیژی دژ به ئافره‌تان حكومدراون، حكومدراوانیش به‌گوێریه یاسایی سزادانی عێراقی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵداكراوه و پاشان ره‌وانه‌ی چاكسازی گه‌وران كراون".
ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شكرد له شه‌ش مانگی رابردوو، 462 كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه، سه‌ردانی بنه‌كانی پۆلیس و دادگاكانیان كردووه".
عه‌قید عه‌بدولقادر وتیشی "پێشتر له خۆ كوشتنی ژنان ده‌ترساین، به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئێستا پیاوانیش خۆیان ده‌كوژن، له شه‌ش مانگی رابردوو 19 پیاو له شاری هه‌ولێر خۆیان كوشتووه".
به‌گوێره‌ی ئاماری پۆلیسی هه‌ولێر له شه‌ش مانگی رابردوو، 52 ئافره‌ت له هه‌ولێر خۆیان سوتاندوه، له‌و حاڵه‌تانه‌ش %92یان كۆچی دواییان كردوه.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه په‌یامنێری (ئه‌نادۆڵ)یش ئاماده‌بوو (عه‌قید عه‌بدولقادر) ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد "به‌گشتی هه‌ر له‌شاری هه‌ولێر 226 حاڵه‌تی دزیكردن هه‌بووه. رێژه‌ی %69 ئه‌و دزیانه ئاشكرابوون و تاوانباران سزای یاسایی دراون".
به‌رپرسه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر وتیشی "رفاندنی هاوڵاتیانمان نیه، به‌ڵام 389 فێلكردنی جۆراوجۆر روویانداوه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ 72 خیانه‌تی ئه‌مان".