Sarmand Hameed
16 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2019
هەولێر - AA
بهبۆنهی تێپهڕبوونی ٥٠ ساڵ بهسهر كۆمهڵكوژی گوندی سۆریا له سنووری قهزای زاخۆ له لایهن رژێمی بهعسهوه، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پهیامێكی بڵاوکردەوە
پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی کە لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، تیایدا رایگەیاندووە "کۆمەڵکوژیى گوندى سۆریا یەکێکى دیکە بوو لەو زنجیرە تاوانەى بێ جیاوازى دەرهەق بە هەموو پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکانى کوردستان ئەنجام دەدران. هەمان ساڵ لە گوندى دەکاى سنوورى ئاکرێش زیاتر لە (70) منداڵ و ژن لە ئەشکەوتێکدا سووتێنران".
ئەمەش دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانییە
ئەمڕۆ لە یادى پەنجا ساڵەى کۆمەڵکوژیى گوندى سۆریای ناوچهی زاخۆدا، کە ساڵى 1969 لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە ئەنجام درا و تیایدا (39) کەس لە منداڵ و ژن و پیاوى مەسیحى و موسڵمان پێکەوە شەهید کران و زیاتر لە (20) کەس بریندار بوون، بە ڕێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە و سەرى ڕێز و نەوازشیان بۆ دادەنەوێنین.
کۆمەڵکوژیى گوندى سۆریا یەکێکى دیکە بوو لەو زنجیرە تاوانەى بێ جیاوازى دەرهەق بە هەموو پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکانى کوردستان ئەنجام دەدران. هەمان ساڵ لە گوندى دەکاى سنوورى ئاکرێش زیاتر لە (70) منداڵ و ژن لە ئەشکەوتێکدا سووتێنران.
لەم یادەدا دووپاتى دەکەینەوە کە هەرێمى کوردستان وەک هەمیشە لانەى پێکەوەژیان و لێبووردەیى بۆ هەمووان دەمێنێتەوە و داواکارین کەیسى گوندی سۆریاش لە دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراق یەکلا بکرێتەوە و کەسوکارى قوربانییان قەرەبوو بکرێنەوە.
سڵاو و دروود بۆ گیانى ههموو شههیدانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سهرۆکی ههرێمی کوردستان