Sarmand Hameed
21 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2017
هەولێر - AA
ماڵپەڕی فەرمی سەۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرکۆماری فەڕەنسا ستایشی کوردستانی کرد و ڕۆڵی کوردستانی لە شەڕی داعش و حەواندنەوەی ئاوارە و لێقەوماوان بەرز نرخاند.
ماکڕۆن پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ "یەکپارچەیی عێراق" و "مافەکانی گەلی کوردستان لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا" خستەڕوو و داواشی کرد ڕیفراندۆم دوابخرێت.
لە بەرانبەردا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆک و حکوومەت و گەلی فەڕەنسای کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامیان بۆ کوردستان، ڕاشیگەیاند ریفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دەرگای گفتوگۆش دانەخراوە و دوای ڕیفراندۆم، کوردستان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکات.