Sarmand Hameed
15 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغلۆ لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا گفتوگۆیان دەربارەی هێرشی تیرۆریستیی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بنکەی سەربازیی باشیک کرد.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورددستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مەسرور بارزانی و چاوشئۆغڵو بە تووندترین شێوە هێرشەکانیان سەرکۆنە و ئیدانە کرد و لە نزیکەوە لە پەیوەندیدا دەبن.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان بەردەوامە.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو ھێرشەی کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بە درۆنی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە.
ھاوکات وەزارەتی بەرگریی تورکیا، رایگەیاند لە ئاکامی ھێرشێکی مووشەکیی بۆسەر بنکەی سەربازیی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە باشیک سەربە پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق، سەربازێکی سوپای تورکیا شەھید بووە.