Rewa Mahmut Hasan
20 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2017
ئەنقەرە AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رايگهیاند "هیوادارین ئەڵمانیا تێگەیشتنی هەبێت بەرامبەر بەو داواکارییە رەوایانەی تورکیا هەیەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و بە چاوێکی ستراتیژی بەرژوەندی هاوبەشەوە سەیری بکات. دەبێت پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای نێودەوڵەتی دان پێنراو بەرەوپێش ببەین نەک لەسەر بنەمانی هەڕەشە و فریودان".
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە ی تورکیادا هاتووە کە لەنێوان ئەڵمانیا و تورکیا کە پەیوەندییەکی دۆستانە و مێژوویی و هاوپەیمانی هەبووە، لەم ماوەیەی دواییدا چەندین کێشەی ئەمنی روویداوە و هۆکارەکانیشی گەڕاندەوە بۆ ئەڵمانیا.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە "هیوادارین ئەڵمانیا تێگەیشتنی هەبێت بەرامبەر بەو داواکارییە رەوایانەی تورکیا هەیەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و بە چاوێکی ستراتیژی بەرژوەندی هاوبەشەوە سەیری بکات. دەبێت پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای نێودەوڵەتی دان پێنراو بەرەوپێش ببەین نەک لەسەر بنەمانی هەڕەشە و فریودان".
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە: "ئەڵمانیا لەلایەک چاوپۆشی دەکات لە هاتوچۆی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و فەتۆ لەنێو خاکەکەیدا، لەلایەکی دیکە هەندێک داوای قبوڵنەکراو لە وڵاتەکەمان دەکات تایبەت بە لێخۆشبوون لەو کەسانەی بەهۆی تاوانی تیرۆرەوە لە تورکیا دەستگیر کراون".