لە شاری ئەستەنبۆڵ لە ١٢-١٣ی ئەیلول بەسەرپەرشتیی رێکخراوی ھاوپەیمانی ئیسلامی (iiT) و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەنفۆرماسیۆنی چاپ وبڵاوکراوە (BYEGM) کۆنفرانسی نێودەوڵەتی فۆبیای ئیسلام لە روانگەی یاسا و میدیا بەڕێوەدەچێت.
وتاری کۆنفرانسەکە لەلایەن بولانت ئارنچ یاریدەدەری سەرۆک وەزیران و (ئەکمەلەدین ئیحسان ئۆغڵو) سکرتێری گشتیی رێکخراوی ھاوپەیمانی ئیسلامی (iiT) و (موراد کاراکایا) بەڕێوەبەری گشتیی ئەنفۆرماسیۆنی چاپ وبڵاوکراوە (BYEGM) پێشکەش دەکرێ.
تەوەری یەکەمی دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بەپرسی (دیموکراسی، فرە کەلتوری و فۆبیای ئیسلام).
(جۆن ئەسپۆسیتۆ) بابەتێک لەبارەی (فۆبی ئیسلام و فرە کەلتوری)، (نورمان گێری فینکلستین) بابەتێک لەبارەی (بەرانگژیی فۆبیا و ترسی راسیۆنال)، (فاتمە بەنلی) بابەتێک لەبارەی (فۆبیای ئیسلام و مافی ژن) ،مەروان محەمەد (دروستبوونی کێشەی موسڵمان لە فەرەنسا) پێشکەش دەکەن.
دووەمین دانیشتن پاش نیوەڕۆ لە ژێر ناونیشانی (رۆڵ و بەرپرسیارێتی میدیا لەبارەی فۆبیای ئیسلام) بەڕێوەدەچێت. لەو دانیشتنەدا ھەریەک لە (ھالیم رانە و سەعید رەزا ئامەلی) دوو بابەت لەبارەی (فۆبیای ئیسلام لە میدیاکانی ئوسترالیا و ھەڵکشان و داکشانی سیاسەتی میدیاکان لە بەرامبەر ئیسلام)".
(نازێن لین) بابەتێک لەبارەی فۆبی ئیسلام لە میدیای ئەمریکادا، (ستیڤن شیھای)ش بابەتێک لەبارەی بەرپرسیارێتی میدیا، بەرپرسیارێتی کۆمەڵگا، بەرپرسیارێتی دەوڵەت" پێشکەش دەکەن.
ھەمان رۆژ لە دانیشتنی سێیەم لە ژێر ناونیشانی "یاسا، مافی مرۆڤ و فۆبیای ئیسلام" لەلایەن (یڵماز ئەنسار ئۆغڵو)ەوە بەڕێوە دەچێت. ھەریەک لە (ئیبراھیم سەلاما و عەلی موراد یەل) دوو بابەت لەبارەی (فۆبیای ئیسلام و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و پەیوەندی لەگەڵ فۆبی ئیسلام)، (حاتەم ئەل بازیان)یش بابەتێک لەبارەی (کەمینەی موسڵمانان) پێشکەش دەکات.
بەپێی پرۆگرامی کۆنفرانسەکە رۆژی یەکەم بە ئامادەکردنی خوانێک بۆ ئامادەبووان کۆتایی دێت.
دووەم رۆژی کۆنفرانسەکەش ئامادەکاری راپۆرت ھەڵدەسەنگێنرێ.
پاش نیوەرۆکەشی دانیشتنەکە لەژێر ناونیشانی (تێکۆشان بەرامبەر فۆبیای ئیسلام بەندە بە ھاوپەیمانێتی حکوومەت و میدیاوە ).
(حسام سەلیم شانتی) بابەتێک لەبارەی (ھاوکارییەکانی رێکخراوی ھاوپەیمانی ئیسلامی لە تێکۆشین بەرامبەر فۆبیای ئیسلام)، (دالیا موجاھید) بابەتێک لەبارەی (رای گشتیی ئەمریکا لەبارەی ئیسلام و موسڵمانان)، (سەجاد کەریم) بابەتێک لەبارەی (ئازادی رادەربڕین یان ھاندان)، (تاھیر عەباس) بابەتێک لەسەر (لە بەریتانیا تێکۆشان بەرامبەر فۆبیای ئیسلام) پێشکەش دەکەن.
دوای کۆنفرانسەکە، گەشتیکی گەڕان بەناو شاری ئەستەنبۆڵ بۆ ئامادەبوانی ساز دەکرێ.