واشنتۆن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جین پساکی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەسەر راسپاردەی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، جۆن کیری وەزیری دەرەوە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتی ئەمنی ناوچەکە و چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەشی لە عێڕاق و دواتریش بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناتۆ، رۆژانی ٢٢ تا ٢٧ی حوزەیران سەردانی هەریەک لە عەممان و برۆکسل و پاریس دەکات.
بڕیارە لەسەردانەکەیدا بۆ ئوردن، کیری لهگهڵ ناسر جودی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاته كۆببێتهوه و دواتر لە برۆکسل لە میانی بەشداریكردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆدا، باس لە قەیرانی ئۆکرانیا بکات. هاوکات ئهمه ئامادەکاریەکیشە بۆ لوتکەی ناتۆ کەبڕیارە لە مانگی ئەیلولدا ببەسترێ.
کیری لە پاریس لەگەڵ نوێنەری ژمارهیهك له لایەنه عێڕاقی و سوری هاوپەیمانەکانی کەنداودا کۆدەبێتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی تێڕوانینەکانیان لەسەر بارودۆخی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.