ئەنقەرە
گول لەوبارەیەوە زیاتر گوتی" ئەو پاکێجە جێی خۆشحاڵییە، تەمەننا دەکەم بەردەوامبێ".
عەبدوڵلا گول باسی رووداوەکانی پارکی گەزی کرد و گوتی" ناکرێ بە توندوتیژیی کەس باسی داواکارییەکانی خۆی بکات، داوا لە کەسانی دیکەیش بکات داواکارییەکانی جێبەجێ بکەن. دەبێ سوود لە ئەزموونی دیموکراسی خۆمان وەرگرین".
سەرکۆماری تورکیا باسی قۆناخی چارەسەری پرسی کوردیشی کرد و گوتی" دەبێ بۆ پاراستنی ئەو بارودۆخە ئارامە ھەنگاوی پێویست بنرێ، ناکرێ ئەو قۆناخە بکرێتە بابەتی مامەڵەکردن، چونکە چارەسەرکردنیشی لە چوارچێوەی بەھێزتر کردنی دیموکراسیەتی تورکیا دایە".