دەوحە
شا عەبدولڵای سعودیە سەبارەت بە رووداوەکانی ناوچەکە و بە تایبەتی عێراق، ھۆشداریدایە بەرپرسان کە رێوشوێنی پێویست بۆ ئاسایش و پاراستنی وڵات بگرنەبەرە.
ئاژانسی رەسمی ھەواڵی سعودیە بە پشتبەستن بە سەرچاوەی ھەواڵی کۆشکی شا عەبدولڵای کردووەتەوە، کۆنسەی ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی شا عەبدولڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بە تایبەتی رووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق کۆبووەتەوە و لەگەڵ ئەندامان گفتوگۆی چڕی کردووە.
لە گفتوگۆکاندا شا عەبدولڵا نیگەرانی لە "ھاتنی تیرۆر و ھەڕەشە" بۆ وڵاتەکەی کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانی پێویستی بە لایەنەکانداوە کە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەی.
حەفتەی رابردوو لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی دەستەی ھەماھەنگی ئیسلامی، وەزیری درەوەی سعودیە ئەمیر سعود ئەل فەیسەل بن عەبدولعەزیز لەبارەی رەوشی عێراقەوە ئاماژەی بە سەرھەڵدانی "جەنگی ناوخۆیی" کرد.