Eşref Musa
09 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2020
ئیدلب - AA
لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆ سەر ناوچەکانی جەمعیەت رەحال، کەفەر نەحا و کەفەر نوران لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئیدلب، دوو سڤیل کوژران و ١٠ سڤیلی دیکە برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی بنکەی چاودێری سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا، فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا ناوچەکانی جەمعیەت رەحال، کەفەر نەحا و کەفەر نوران لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژی لە ئیدلب بۆردومان کردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانی (کڵاو سپییەکان) وەرگیراون، لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆ سەر گوندی کەفەر نورانی سەر بە حەلەب، دوو سڤیل گیانیان لەدەستدا و ١٠ سڤیلی دیکەش برینداربوون.
کارەکانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمەکانی رزگارکردن لە ناوچەی رووداوەکە درێژەی ھەیە.