لە ماوەی شەش رۆژی رابردوو کە شەڕ و نا ئارامی هەبوو، زۆربەی ناوچەکانی ئەنبار لە ژێردەستی چەکدارانی عەشایردان.
هەرچەندە دوێنێ سەرۆکوزیرانی عێراق نوری مالکی، بڕیاریدا سوپا لە شارەکانی پارێزگای ئەنبار بکێشێتەوە، بەڵام ئێوارەی دوێنی لە تەلەڤزیونی رەسمی ئەلعراقیە رایگەیاند: ئەوان نەک پاشەکشێ ناکەن، بەڵکو ھێزێکی دیکە دەنێرینە پارێزگای ئەنبار تا رەوشی ناوچەکە کۆنترۆڵ بکەن.
لە لایەکی دیکە، فەرید کانتارچی بەرێوەبەری کۆمپانیای بیکارونی تورکی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە شەڕ و پێکادانی شەش رۆژی رابردوو، ٨٢ کرێکاری تورکیا لە شوێنی کارکردنیان گیریانخواردووە و ناتوانن لە ماڵ بێنەوە دەروە.بەهۆی تەواو بوونی خواردن و خواردنەوە، ژیانیان لە مەترسیدایە."
ئەو کرێکارانە لە پرۆژەی ئاوەڕۆی رومادی کار دەکەن. لەو بینایەی تێیدا دەحەوێنەوە گیریان خواردووە و لە ترسی گیانیان ناتوانن بێنە دەرەوە.