وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکا تەنیا ١٦%ی دانیشتووانی ھەرێم، لە کەرتی کشتوکاڵ دا کاردەکەن و نیوەی ئەوانیش موچەخۆری حکومەتن و نیوەکەی دیکەی لە شارەکانەوە سەرپەرشتی کاری وەرزێریی دەکەن.
د.ئەنوەر عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە ھەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێ لە ساڵی ١٩٩٨ و دوای دەرچوونی یاسای وەبەرھێنان، ھەرێمی کوردستان رێژەی ٢٤,٨%ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی لەدەستداوە.
بەو پێیە، ملیۆنێک و ٦٠٠ ھەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی لە لایەن وەزارەتی شارەوانییەوە بۆ فراوانکردنی شار و شارۆچکەکان دابینکرراوە.
بەپێی قسەکانی ئەو بەرپرسە، چوار تا چوار ملیۆن و نیو دۆنم زەویی کشتوکاڵیی هەرێم ئەگەر باش بەکاربھێنرێ، ھەرێم دەتوانێ ببێتەوە بە "سەبەتەی خۆراکی ئامادە" وەکو رێکخراوی خۆراکی جیهانی وەسفیکردووە بۆ هەموو عێراق.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.