دیاربەکر
لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە رۆژی ٣٠ مانگی رابردوو ئەنجام درا، دەنگدەری ناوچە کوردییەکان دەنگی بە قۆناغی چارەسەری، ئارامی و تەبایی تورکیادا. لەو ناوچانەدا کێبڕکێ لە نێوان ھەر دوو پارتی داد و گەشە پێدان و پارتی ئاشتی و دیموکراسیدا بوو. ئاکپارتی تۆزێک رێژەی دەنگەکانی لە ناوچەکەدا بەرز کردەوە، بەڵام دەنگی بەدەپە لەو ناوچانەدا بە رێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە. دوای ئاشکرا بوونی ئەنجامی ھەڵبژاردن لە کاتێکدا کە بەرپرسانی پارتەکان ئامادەکاری بۆ ھەڵسەنگاندنی ئەنجامەکان دەکەن، پسپۆڕان پێیان وایە کە ئەنجامی ھەڵبژاردن پاڵپشتێکی بەھێزە بۆ قۆناغی چارەسەری و تەبایی لە تورکیا و دەڵێن دەنگدەری ناوچە کوردییەکان دەنگیان بە قۆناغی چارەسەری و تەبایی تورکیا داوە.
لەمبارەوە مامۆستای زانکۆی دیجلە روستەم ئەرکان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "سەرکەوتنی ئاکپارتی و بەدەپە لە ناوچە کوردییەکان ھەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی قۆناغی چارەسەری، ھەر چەند ئاکپارتی توانیویەتی رێژەی دەنگەکانی بەرز بکاتەوە، بەڵام بەدەپەش سەرەڕای تۆزێک دابەزینی دەنگەکانی توانیویەتی لە سێ پارێزگادا چەندین شارەوانی نوێ بەدەست بخا."
روستەم ئەرکان بەو جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا و گوتی: "ئاکپارتی و بەدەپە کە ئەکتەری سەرەکی قۆناغی چارەسەری پرسی کوردن، ھەم لە ناوچە کوردییەکان و ھەم لە سەرانسەری تورکیا سەرکەوتنی باشیان بەدەستەوە ھێنا بۆیە چاوەڕوان دەکرێ لەمەودوا قۆناغی چارەسەری بە باشی بەردەوام بێ و بەڕێوە بچێ، گرنگی ئەو ھەڵبژاردنە وهك گرنگی ھەڵبژاردنی گشتی بوو."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.