Cemal Sargati
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2017
سلێمانى-AA
له ژێر دروشمی (بهێڵن با ده‌رباره‌ی خه‌مۆكی بدوێین)، چالاكییه‌ك به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى ته‌ندروستى به‌ڕێوه‌چوو، چالاكییه‌كان به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و پێشكه‌شكردنی پارچه میوزیكێك ده‌ستی پێكرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی، دکتۆر رزگار محه‌مه‌د به ئاژانسى ئانادۆڵوى رایگه‌یاند "رۆژى جیهانى ته‌ندروستییه هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه‌دا رێكخراوه ته‌ندروستییه‌كان به هاوكارى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى چالاكى جۆراوجۆر به‌رێوه‌ده‌چێت، له شارى سلێمانیش پێمان باش بوو ئه‌م چالاكییه ئه‌نجام بده‌ین، هه‌روه‌ها ههرساڵێك له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌ك كار ده‌كریت ئه‌مساڵێش له‌سه‌ر نه‌خۆشى خەمۆکی كاركراوه كه نه‌خۆشییه‌كى باوه".
گوتیشى: "تاوه‌كو ئێستا له جیهاندا 300 ملیۆن كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشی خه‌مۆكییه‌وه ده‌ناڵێنن من پێم وایه له هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌گه‌ر ئامارێكى ورد هه‌بێت ئه‌وا به برواى ئێمە 70% هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان تووشى جۆرێك له جۆره‌كانى خه‌مۆكى بوون، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست خه‌مۆكییه‌وه ده‌ناڵێنن له‌وه‌یه خۆیان بكوژن، هه‌روه‌ها بێهێز ده‌بن و له رووی ئابووریشه‌وه دوایان ده‌خات".
راشیگه‌یاند "خه‌مۆكی چاره‌ی هه‌یه و ده‌توانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت. له هه‌رێمی كوردستاندا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و سیاسییه‌وه ئه‌م نه‌خۆشییه له هه‌ڵكشاندایه بۆیه پێویسته كاربكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ى تاوه‌كو هاووڵاتییان زیاتر تووشى ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌بن".
هه‌ر له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كه‌دا، شانۆگه‌رییه‌ك له لایه‌ن مامۆستایانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه كه ده‌رباره‌ی خه‌مۆكی بوو پێشكه‌شكرا.
مامۆستا محه‌مه‌د له رێكخراوی وچان، وانه‌یه‌كی له‌سه‌ر خه‌مۆكی پێشكه‌شكرد كه تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه تاكو ئێستا به شه‌رمه‌وه باس له نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها كه‌سێك ئه‌و كات ته‌ندروسته كه له رووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه ساغ بێت.
گوتیشی: "هه‌ستكردن به خه‌مۆكی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له ژیانی مرۆڤدا رووده‌دات و ئه‌مه پێی ناڵێن تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه. كه‌واته خه‌مۆكی یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كان كه تیایدا كه‌سی توشبوو هه‌ست به خه‌مۆكی ده‌كات و چێژ له چالاكییه‌كان نابینێت و كار ده‌كاته سه‌ر چالاكی و خواردن و نووستنی كه‌سه‌كه".
له جیهاندا له هه‌ر 4 چوار كه‌سێك ئه‌گه‌ری تووشبونی نه‌خۆشی خه‌مۆكی هه‌یه، پیاوان زیاتر تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن.