Hasan Esen,Muhammet Ali Kemal
14 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2018
مه‌درید - AA
له میانی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی ٣٧ی لا لیگادا، یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به ئه‌نجامی ٥-٤ به لیڤانتی دۆڕا.
بارسێلۆنا كه پاڵه‌وانیەتی خوله‌كه‌ی مسۆگه‌ر كردووه، به‌ره‌وڕووی یانه‌ی لیڤانتی بوویه‌وه كه له ١٦یه‌می ریزبه‌ندیی لا لیگادایه. له یارییه‌كه‌دا راهێنه‌ری بارسێلۆنا، ئێرنستۆ ڤاڵڤێردی بڕیاریدا پشوو به ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌كه، لیۆنێل مێسی بدات و یاریی پێنه‌كات.
بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه‌دا تووشی یه‌كه‌م دۆڕان هات و كۆتایی به زنجیره‌ی نه‌دۆڕانی بۆ ماوه‌ی ٤٣ یاریی هات. یانه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا بۆ یه‌كه‌مجاره له سێی كانوونی دووه‌می ٢٠٠٣ه‌وه كه به ئه‌نجامی ٥-١ به مه‌له‌گه دۆڕا، پێنج گۆڵی لێبكرێت.
بارسێلۆنا به‌و ئه‌نجامه له ٩٠ خاڵدا مایه‌وه و لیڤانتی كۆی خاڵه‌كانی بۆ ٤٦ خاڵ به‌رزكرده‌وه و بۆ پله‌ی ١٥یه‌می ریزبه‌ندیی سه‌ركه‌وت.