Bülent Mavzer
02 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2018
ئیدر- AA
وەرزشوانان کە لە ئیدر کۆبوونەتەوە لە دامێنی چیای ئاگریدا کە بە یەکێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکان بۆ وەرزشی نێو سروشت لە تورکیا دادەنرێت، چێژ لە ئەنجامدانی "ئۆف رۆد" وەردەگرن.
چیای ئاگری کە بۆ زۆرێک لە وەرزشەکانی نێو سروشت گونجاوە و لەسەروو هەمووشیانەوە، شاخەوانی و پاراگلایدینگ (هاتنەخوارەوە لە چیاوە بە پەڕەشووت)، هاوکات جێگەی دڵخوازی وەرزشەکانی تایبەت بە مۆتۆرسکیلە.
رێگا و رووبەرە سەخت و ئاستەنگەکان لە دامێنی چیاکەدا، دەرفەتێکی ناوازە بۆ وەرزشی ئۆف رۆد بۆ وەرزشوانان دەڕەخسێنن و لە بەرزایی ٨٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بۆ سێ هەزار و ٤٠٠ مەتر لە ئاستی دەریا خاوەنی سروشتێکە کە جوانییەکی دڵرفێنی هەیە.
خەرەندی چیای ئاگری کە لە بەشی ئیدرەوە دەستپێدەکات و تا سنوورەکانی ئاگری درێژ دەبێتەوە، رووبارەکان، گردەکان و ناوچە سەختەکان هێندەی دیکەی چێژ بە ئۆف رۆد لە ناوچەکە دەبەخشن.
یەکێک لە وەرزشوانەکانی یانەی ئۆف رۆدی ئیدر، ئومیت ئەرەن بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند وەک ئەو کەسانەی کە ئارەزومەندی وەرزشی ئۆف رۆدن، ئامانجیان ئەوەیە چیای ئاگری و دەورووبەری بناسێنن.
ئومیت ئەرەن باسی لەوەکرد چیای ئاگری بۆ وەرزشەکانی نێو سروشت ئێجگار گونجاوە و گوتی: "ئەمە جگە لەوەی ئەنجامدانی ئەم جۆرە وەرزشانە لە دامێنی چیاکەدا بۆ ئێمە چێژێکی تایبەتیتری هەیە. چیای ئاگری بە پێکهاتەکەی، جوانیی سروشتەکەی و خەرەندەکان و تاڤگەکانییەوە، چیایەکی کراوەیە بەڕووی گەشتیاریی و وەرزشدا".