Mazın Asad
17 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2018
میونشن - AA
لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و ھاوتا عێراقییەکەی، حەیدەر عەبادی، جەخت لەسەر گرنگی ھەماھەنگی نزیک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە تایبەتی پەکەکە، داعش و فەتۆ کرایەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیران دەست کەوتوون، لە کۆبوونەوەی نێوان یڵدرم و عەبادی کە لە پەراوێزی ٥٤ھەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا سازکراوە، تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە کراون.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر گرنگی ھەماھەنگی نزیک لەگەڵ عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە تایبەتی پەکەکە، داعش و فەتۆ کراوەتەوە.
ھاوکات هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ھەردوو سەرۆکوەزیران کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە لە قۆناغی داھاتوودا، درێژە بە پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی باڵا بدەن.