Bekir Aydoğan
15 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2021
هه‌ولێر – AA
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته ئایینی و نهتهوهیییهكان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئایدن مه‌عروف پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و سه‌ربازه توركه كرد كه له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی باشیک له باكووری عێراق شه‌هید بوو.
ئایدن مه‌عروف له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی نووسیوویه‌تی "به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییانه ده‌كه‌ین كه كرانه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و بنكه‌ی سه‌ربازیی توركیا له باشیک".
ناوبراو تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئامانج له‌و هێرشانه‌ی له‌م دوایییانه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی روونن بۆسه‌ر ناوچه‌كه و ئامانجی گرووپه نایاساییهكانیش له‌م هێرشانه، كردنه‌ئامانجی سه‌قامگیری ئه‌منیی و سیاسیی ناوچه‌كه و هه‌ولێره.
ئایدن مه‌عروف داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ ئه‌و سه‌ربازه توركه كرد كه له هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له باشیک شه‌هید بوو، هەروەها پرسه و سه‌ره‌خۆیشی خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كرد و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌و منداڵه خواست كه له هێرشه‌كه‌دا بریندار بووه.