Bekir Aydoğan
08 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2023
هەولێر - AA
کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، مەولوود یاقوت بە ئۆتۆمبێلی دروستکراوی ناوخۆی تورکیا تۆگ، بە شەقامەکانی هەولێردا گەڕا و تاقی کردەوە.
کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر دوای گەڕان بە شەقامەکانی هەولێردا بە ئۆتۆمبێلی تۆگ، لە قەڵای هەولێر بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
مەولوود یاقوت جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، تۆک کە مایەی شانازییە بۆ تورکیا بە بەکارهێنانی یەکنەلۆجیای ناوخۆیی و نیشتمانیی دروستکراوە و، باسی لەوە کرد تۆگ بەرجەستەترین نیشاندەری ئەو پێشکەوتنانەیە کە وڵاتەکەمان لەم ساڵانەی دواییدا لە بواری تەکنەلۆجیادا بەدەستیهێناوە.
هەروەها یاقوت باسی لەوە کرد جێگەی شانازییە ئەم تەکنەلۆجیایە لە ١٠٠يەمین ساڵەی کۆماردا بەرهەمدەهێندرێت و دەخرێتە بازاڕەوە و گوتی: "بێگومان دروستکردنی تۆگ جێگەی ئێمەی وەک کاراکتەرێکی نێودەوڵەتیی لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا بەهێز و جێگیرکردووە".
بەئاماژەدان بەوەی تۆگ نیشاندەرە کە تورکیا دیدێکی ژینگەدۆست و داهێنەر و نوێخوازی هەیە، ڕایگەیاند: "بێگومان جێگەی شانازییە تۆگ کە لە هەموو شوێنێک دەبینرێت لە هەولێریش هەیە، وەک دەزانن هەولێر شارێکە میوانداری شارستانێتیە دێرینەکانی کردووە، لێرەدا نموونەیەکی جوانمان لە ڕابردووی دێرین و داهاتوو و نوێخوازی بەیەکەوە کۆکردووەتەوە. پشتیوان بەخودا لە داهاتوویەکی نزیکدا تۆگ لە ڕێگاوبانەکانی هەولێردا دەبینین، چونکە خەڵکی ناوچەکە هاوسۆزییەکی زۆریان بۆ تورکیا هەیە و متمانەیەکی زۆریان بۆ بەرهەمە تورکییەکان هەیە".