07 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
میدیاکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، کوژرانی کادیرێکی سەر بەو حزبەیان لە شنگال راگەیاند.
بە پێی ئەم ھەواڵانە، کەسەکە ناوی ئەحمەد حوسێن حەمەد خەلیل بووە و ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٦ی١ی٢٠٢٢ لە شنگال دیار نەماوە و بێسەروشوێن بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی تەرمەکەی لە شنگال دۆزرایەوە".
تا ئێستا بە فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم بارەیەوە راگەیەندراوی نەبووە، بەڵام ئەو میدیایانە، رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بە بکەری ئەو تاوانە تۆمەتبار دەکەن.
تەرمی ئەحمەد حوسێن کە ئاسەواری گوللەی بەسەرییەوە بووە لەنێوان هەردوو کۆمەڵگەی دووگری و دەهۆلڵا لە نزیک ناحیەی سنوونێ دۆزراوەتەوە.
ئەحمەد حوسێن حەمەد خەلیل لەدایکبووی ساڵی 1979 بووە و کێلگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەری هەبووە و دەگوترێت پێشتریش لە لایەن چەکدارانی دەسەڵاتداری ناوچەکە هەڕەشەی لێکراوە.