Zana Natık Kerem
25 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول رایگەیاند كە هەشت حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای كەركووك باكووری عێراق خاپووركراون.
لیوا یەحیا رەسول لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردەوە كە پشت بەستن بە زانیاریی ورد، هێزێكی هاوبەشی پۆلیسی فیدرال و دەزگای هەواڵگریی لە پارێزگای كەركووك لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، هەشت حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان لە سنووری ناحیەی رەشاد سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای كەركووك دۆزیوەتەوە.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق راشیگەیاند كە هەر هەشت حەشارگەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە خاپووركران.