10 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2020
سه‌ڵاحه‌ددین - AA
له په‌لامارێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا له باكووری خۆرئاوای شارۆچكه‌ی خورماتوو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو، حوسه‌ین عه‌لی، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی له باكووری خۆرئاوای شارۆچكه‌ی خورماتوو.
حوسه‌ین عه‌لی باسی له‌وه كرد كه ئه‌ندامانی داعش له نێو ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی به‌كاریانهێناوه ته‌قه‌یان له خاڵی كۆنترۆڵی حه‌شدی شه‌عبی كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه سێ كه‌س كوژراون و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها حوسه‌ین عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كوژراو و برینداره‌كان سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبین و، دوا به دوای رووداوه‌كه‌ش خێرا ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوو ساڵ تێپهڕیوهی به‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی عێراق له داعش، به‌ڵام له گونده‌واری ئه‌و پارێزگایانه‌ی پێشتر به ده‌ست رێكخراوه‌كه‌وه بووه داعش به‌رده‌وام ئه‌و جۆره په‌لامارانه ئه‌نجام ده‌دات.