Zana Natık Kerem
26 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق راگەیاند کە لە ئاکامی پەلامارێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر خاڵێکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، سێ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و برینداربوون.
سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرای کردووە کە درەنگانی شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی حەشدی شەعبییان داوە لە ناوچەی کەباشی سنووری نێوان ناحیەی سەعدییە و قەزای خانەقین باکووری پارێزگای دیالە.
بەگوتەی سەرچاوەکە لە ئاکامی پەلامارەکەدا، چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە و دوو چەکداری دیکەیش برینداربوون.