Rawan Subhi Obaidullah
08 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2022
دهۆك - AA رەوان سوبحی
مەیدانی ئاژەڵان لە دهۆک، هاوشێوەی مەیدانەکانی دیکەی ئاژەڵان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەر لە جەژنی قوربان، قەرەباڵغییەکی زۆری پێوە دیارە، بەڵام ئەمساڵ چەند هۆکارێک بوونەتە هۆی ئەوەی تاڕادەیەک کزی بە بازارەکەوە دیار بێت.
وشکەساڵی لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق کە بووتە هۆکاری کەمبوونەوەی لەوەڕگە و ئالیک بۆ ئاژەڵان، بە یەکێک لە هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی ئاژەڵان دادەنرێت. هاوکات تۆمارکردنی چه‌ند حاڵه‌تێکى تووشبوون بە تاى خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمى كوردستان و عێراق کاریگەریی لەسەر بازاڕی ئاژەڵان کردووە.
ئاژەڵفرۆشێک لە مەیدانی ئاژەڵان له دۆلبێ له شارى دهۆک بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو رایگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كى گشتى ئالیك گرانبووه بۆیه ئه‌مساڵ بەراورد بە ساڵى رابردوو نرخی هه‌ر سه‌ر ئاژه‌ڵێك ٥٠ هه‌زار دینار زیادی کردووە، ئه‌مساڵ خه‌ڵكی كه‌متر روو له مه‌یدانى ئاژه‌ڵان دەکەن.
عەبدوڵڵا عه‌بدولڕه‌حمان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتی: "به شێوه‌یه‌كى گشتى ئالیك گرانبووه، ساڵی رابردوو نرخی تۆنێك جۆ به ٤٠٠ تاوه‌كو ٥٠٠ هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ نرخەکەی گه‌یشتووه ٨٠٠ هه‌زار دینار، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ کاریگه‌ریى ده‌كاته سه‌ر گرانبوونى نرخى ئاژه‌ڵ، پێشتر ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵێكمان به ٢٠٠ هه‌زار دینار فرۆشتبایه ئێستا بووه به ٢٥٠ هه‌زار دینار.
- تۆمارکردنی چه‌ند حاڵه‌تێکى تووشبوون بە تاى خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمى كوردستان و عێراق کاریگەریی لەسەر بازاڕی ئاژەڵان کردووە
ئه‌ندامى لێژنه‌ى به‌دواداچوون له قائمقامییه‌تى قەزای دهۆك، عادل ئه‌نوه‌ر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دواى تۆمارکردنی چه‌ند حاڵه‌تێکى تووشبوون بە تاى خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمى كوردستان، چاودێرییان له‌سه‌ر بازاڕى ئاژه‌ڵفرۆشان و کوشتارگەکان چڕتر كردووه و گوتى: "بۆ هه‌ر چوار رۆژانى جه‌ژنى قوربان، شه‌ش کوشتارگەمان بۆ سه‌ربرینى ئاژه‌ڵ ده‌ستنیشانكردووه، دوو شوێنى دیکەشمان هه‌یه كه مه‌یدانى (بێسرێ و دولبێ) یه كه ئه‌و دوو ناوچه‌ش له ژێر چاودێرى لێژنه‌كانى قائیمقامییه‌ت و ڤێتهرنهریدان".
عادل ئه‌نوه‌ر سه‌باره‌ت به‌و حاڵه‌تانه‌ى كه هاووڵاتییان له نێوماڵاندا ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕن گوتى: "ئێمه تیمى گه‌ڕۆكمان هه‌یه، هه‌ر حاله‌تێك ده‌ستنیشان بكرێت سزا ده‌درێت، چونكه ئه‌م كاره لە ده‌ره‌وه‌ى رێنماییه‌كانى ته‌ندروستییه و هه‌ر كه‌سێك حاڵه‌تێك ببینێت ده‌توانێت په‌یوه‌ندى به لیژنەکانی قایمقامییەتەوە بکات".
بۆ بەجێگەیاندنی سوننەتی قوربانی، ساڵانه لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، بەشێک لە موسڵمانان سەردانی مەیدانەکانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەکه‌ن، ساڵى رابردوو له سنوورى پارێزگاى دهۆك، بۆ جه‌ژنى قوربان ١١ هه‌زار و ٨٠٠ بزن و به‌ران و ٨٦٥ مانگا سه‌ربڕاون و به پێى پێشبینى ئه‌ندامەکەى لێژنه‌ى به‌دواداچوون له قائمقامییه‌تى قەزای دهۆك بەهۆی په‌تاى كۆلێرا و تاى خوێنبه‌ربوون ئه‌م جه‌ژنه خواست له‌سه‌ر گۆشت له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه كه‌متر ده‌بێت.