Rewa Mahmood Hasan
25 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2020
ھەڵەبجە - AA
ھێزەکانی بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەستیان گرت بەسەر چوارھەزار و ٧٨٦ سکە و حەوت ھەیکەلی شوێنەواریدا و ھەروەھا دوو تۆمەتباریشیان دەستگیرکرد.
لەڕاگەیەندراوێکدا کە ئاسایشی شارەزوور بڵاو کردووەتەوە کۆپیەکی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە لە توانیان لە ماوەی پشووی رۆژانی جەژندا دوو گومانلێکراو دەستگیر بکەن کە ھەوڵی ساخکردنەوەی کۆمەڵێک شوێنەواریان دابوو لە ھەڵەبجە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە گومانلێکراوان بەپێی ماددەی ٦٣ی یاسای شوێنەوار و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور دەستگیر کراون، ھاوکات دەستیش گیراوە بەسەر چوارھەزار و ٧٨٦ سکە و حەوت ھەیکەلی شوێنەوارییدا کە لە سلێمانییەوە ھێنراوەتە ھەڵەبجە بەمەبەستی ساغ کردنەوەی.
بەپێی راگەیەندراوەکە گومانلێکراوان دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و ھەردووکیان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٦٣ی شوێنەوار دەستگیر و دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.