Zana Natık Kerem
19 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2020
هەولیر - AA
گوتەبیژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول رایگەیاند، سێ تیرۆریستی داعش لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق دەستگیرکراون.
لیوا یەحیا رەسول لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "هێزەکانی دژەتیرۆر سێ تیرۆریستی داعشیان لە قەزاکانیی هیت و فەللوجە دەستگیرکردووە".
گوتەبیژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەیشداوە، ئەو سێ تیرۆریستەی کە دەستگیرکراون سەربە رێكخراوی داعشن کە دوانیان بران.
لیوا یەحیا رەسول راشیگەیاندووە کە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر ئەو سێ دەستگیرکراوە، گیراوەنەتەبەر.