Fakhradin Ibrahim Mohammad
05 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2021
هەولێر - AA
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە و بریندار بوونی حەوت کەسی دیکە.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ين كه به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى PKK له ناوچه‌ى مهتينا له سنوورى ئامێدى كرديانه سه‌ر پێشمه‌رگه و له ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هيد و ژماره‌یه‌کی ديكه‌ش بريندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوبه‌شى خهميانين، هيواى زووچاكبوونه بۆ برينداران ده‌خوازين".
ئاماژە بەوەشکراوە کە "دووپاتى دهكهينهوه کە پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م ڕەفتارانەی PKK به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان دابنرێت و به هيچ شێوه‌يه‌ك ناکرێت بەردەوام بن كه بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌يه‌يه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌یكات و بووه‌ته هۆى نه‌هامه‌تیی به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتيان و ڕێگرى له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان بۆ سه‌تان گوند و دێهاتى كوردستان كردووه".
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئه‌وان به‌رده‌وام بوونه‌ته هۆى دروستکردنی کێشە و هيچ ڕێزێك له ئيداره و ياساكانى هه‌رێمى كوردستان ناگرن و به‌رده‌وام ئارامى و سهقامگيريى گه‌ل وڵاته‌كه‌مان ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مهترسييهوه".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە کە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بەجێ بگەیەنێت و هاتووە: "دووباره داوا ده‌كه‌ين و هۆشدارى ده‌ده‌ين كه PKK چيتر نه‌بێته هۆكارى ئاڵۆزى و پشێوى، چه‌كدارانى له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دوور بخاته‌وه و ڕێز له قه‌واره و ئيداره و سنووره‌كانى هه‌رێم بگرێت و خاكى هه‌رێمى كوردستان نه‌كاته پێگه‌يه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و تێكدانى ئارامى و سه‌قامگيرى، حكوومه‌تى فيدراڵى عيراقيش ده‌بێ له‌مباره‌يه‌وه ئه‌رك و بهرپرسياريهتيى خۆى جێبه‌جێ بكات".