Sarmand Hameed
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
سوپای عێراق پووچەڵکردنەوەی ١٥ بۆمبی چێنراوی لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لە تویتێکدا کە بەهەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بڵاویکردووەتەوە، نووسیوویەتی: "پشت بەست بەزانیارییەکانی دەزگایی ھەواڵگیری نیشتمانی، ھێزێک لە فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی و بەھاوبەشی مەفرەزەیەکی دەزگایی ھەواڵگری لە رۆژئاوای کۆمەڵگەی نوور لە پارێزگای کەرکووک، ۱٥ بۆمبی چێندراویان پوچەڵکردەوە".
یەحیا رەسوڵ هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەخستووتەڕوو.
مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، ھێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕی سەخت دژبە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو رووبەرەیان راگەیاند کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق ھەژماردەکرا کە داعش لە ھاوینی ٢٠١٤ کۆنترۆڵی کردبوو.
وێڕای ئەوەی سهرۆكوهزیرانی پێشووتری عێراق، حهیدهر عهبادی لە ساڵی ٢٠١٧دا، سهركهوتنی بهسهر ئهو رێكخراوهدا راگهیاند و ھێزەکانی عێراق داعشیان لە ناوچەکاندا شکست پێهێناوە و شارەکانيان ئازادکردووە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تاکو ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان بهتایبهت لە گوندەواری پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین و ئەنبار.