Zana Natık Kerem
09 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق کوژرانی تیرۆریستێکی خۆکوژی لە باکووری پارێزگای بەغدا، راگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بەزانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سوپا و ئاسایشی نیشتمانیی بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێکیان لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیرۆریستێکی خۆکوژ کە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی لەخۆبەستبوو، کوژراوە.
باس لەوشکراوە کە پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکە لەلایەن تیمەکانی ئەندازیاریی سەربازییەوە، پووچەڵکراوەتەوە.