Zana Natık Kerem
09 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، ١٠ تیرۆریستی داعش لە پارێزگای نەینەوا کوژراون.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق پشت بەستن بە راگەیەنراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە کە لەسەر راسپاردەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش حەشارگەیەکی داعشیان لە چیای عیدایە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بۆردومانکردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، ١٠ تیرۆریستی داعش کوژران، ھەروەھا حەشارگەکەیش خاپوورکراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، حەشارگەیەکی داعشیان لە سنووری ناوچەی عیس رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومانکردووە و ھاتووە:
"لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، حەشارگەکە خاپوورکراوە".