Fakhradin Ibrahim Mohammad
09 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2026
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق مەسرور بارزانی سەردانی تورکیا بکات و دوای دیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، لە لایەن سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان'ەوە پێشوازی لێ بکرێت.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی تورکیا دەکات.
ڕاگەیاندراوەکە باسی لەوەش کردووە کە، سەرۆکوەزیران لەم سەردانەدا لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و هەروەها وەزیری دەرەوە هاکان فیدان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، "لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت".