Zana Natık Kerem
11 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی دەستگیرکردنی سەرپەرشتیاری دارایی داعشی رایگەیاند.
مستەفا کازمی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی: "لە کاتێکدا ھێزە ئەمنییەکان شەونخونیان دەکرد بۆ پاراستنی رەوشی ھەڵبژاردنەکان، ھێزەکانی دەزگای ھەواڵگریی ئۆپەراسیۆنێکی ھەواڵگرییان بە ئامانجی دەستگیرکردنی سەرپەرشتیاری دارایی داعش بەناوی سامی جاسم لە دەرەوەی سنوور ئەنجام دا".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی راشیگەیاندووە "دەستگیرکراوەکە، جێگری ئەبوبەکر بەغدادی گۆڕبەگۆڕ بوو".