Hawkar Yaseen
03 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2021
هەولێر AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کرد لە کچە رزگاربووی دەستی داعش و چالاکوانی ئێزدی، نادیە موراد.
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە کە لەسەر ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن و کار دەکەن بۆ ئەوەی کێشەکانی ئێزدییان و ناوچەی شنگال چارەسەر بکرێن و لەمبارەیەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی ھەموو ھاوکاری و ھەماھەنگییەکی پێویست دەکەن.
لای خۆشیەوە نادیە موراد سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە ھەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەرەوپێشبردنی دۆسیەی ئێزدییەکان و خزمەتکردنیان کرد.
ئاماژەی بەوەیشکردووە کە ھەردوولا پرسی گێڕانەوەی کۆمەڵێک رووفاتی قوربانییانی ئێزدی بۆ گوندی کۆچۆ و رێککەوتنی شنگال و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە کاروباری ئێزدییانیان تاوتوێ کرد.