Gülşen Topçu,1 23
03 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2019
به‌غدا – AA
به‌هۆی ئه‌و پێکهەڵپژانەی کە له ئاكامی هه‌وڵی خۆپیشانده‌ران بۆ چوونه ناو بینای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا روویدا، چه‌ند كه‌سێك برینداربوون.
ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی كه‌ربه‌لا، هانی حه‌یده‌ری به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "خۆپیشانده‌ران شه‌وی رابردوو بۆ جاری دووه‌م هه‌وڵیان دا بچنه ناو بینای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، به‌ڵام كاتێك هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵیان ده‌دا رێگری له خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، پێکهەڵپژان روویدا و چه‌ند كه‌سێك برینداربوون".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه له ده‌ورووبه‌ری بینای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا به‌ربه‌رستی كۆنكرێتییان داناوە.
لە لایەکی دیکەوە پارێزگاری موسه‌ننا، ئەحمەد مه‌نفی جۆده بێ ئاشكراكردنی هۆكاره‌كه‌ی، سێ رۆژ پشووی له قوتابخانه‌كان راگه‌یاند.