Zana Natık Kerem
29 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
بەغدا ــ AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند "دادگای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆریست و بیانییە تۆمەتبارەکان لە عێراق، ١٨٨ منداڵی رادەستی تورکیا کردووە کە چەکدارانی داعش لە عێراق دوای خۆیان جێیان ھێشتوون".
لە راگەیەندراوێکدا گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق، عەبدولسەتار بەیرەقدار پشتڕاستیکردووەتەوە، ١٨٨ منداڵ کە چەکدارانی داعش لە عێراق دوای خۆیان جێیان ھێشتوون لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆریست و بیانییە تۆمەتبارەکانەوە، رادەستی تورکیا کرانەوە.
عەبدولسەتار بەیرەقدار ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو منداڵانە ژمارەیەکی کەمیان نەوجەوانن و بە بەزاندنی سنوور بە شێوەیەکی نایاسایی تاوانبارکرابوون و دوای تەواوبوونی ماوەی زیندانیکردنیان، رادەستی تورکیا کراونەتەوە.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی باسی لەوەشکرد کە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵیۆزخانەی تورکیا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەو ١٨٨ منداڵە رادەستی تورکیا کرانەوە.
ھەفتەی رابردوو باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، فاتح یڵدز ئاشکرایکرد وڵاتەکەی لە ھەوڵدایە ژمارەیەکی زۆر لەو منداڵانەی کە دایک و باوکیان لە ریزەکانی داعشدا بوون لە عێراق، بەرلە جەژنی رەمەزان بە رێککەوتن لەگەڵ عێراق بگەڕێنێتەوە.