17 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2020
کەرکووک - AA
حەشدی شەعبی دەستگیرکردنی گەورە تیرۆریستێکی داعشی لە گەڕەکی حوڕییە لە شاری کەرکووک راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوێکی فەرماندەیی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی، بەپشت بەستن بە زانیاری هەوالگریی، هێزەکانی هەواڵگری فەرماندەیی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی بە هەماهەنگی هێزەکانی هەواڵگری لە خورماتوو و هەواڵگری لیوای ٦١ی سوپای عێراق گەورە تیرۆریستێکی داعشیان لەگەرەکی حوڕییە لە شاری کەرکووک دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، تیرۆریستەکەی داعش ناوی (ل.ص. ز) و خەڵکی گوندی ماوی سەربە ناحیەی سلێمان بەگە و بەناسنامەی ساختەوە وەک ئاوارە خۆی ناسندووە و هاتووەتە ناو شاری کەرکووک.
لە لێدوانیکی رۆژنامەوانییدا گوتەبیژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی، جەودەت عەساف رایگەیاند "ئەو تیرۆریستەی دەستگیرکراوە وەک شانەی نووستووی داعش لە نێو کەرکووکدا کاری کردووە و بەپێی زانیاری هەوڵگریی دەستگیریان کردووە".