Arif Yusuf,Hamdi Yıldız
22 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2019
عێراق - AA
له هێرشێكدا كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه ئه‌نجامدرا، دوو پۆلیس له كه‌ركووك كوژران.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له ئاسایشی كه‌ركووك به ئاژانسی ئانادۆڵوی داوه، له هێرشێكدا بۆ سه‌ر خاڵێكی ئه‌منی له ناحیه‌ی ره‌شاد، دوو كارمه‌ندی پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوای ئه‌و هێرشه كه برینداربوونی كه‌سێكی دیكه‌شی لێكهوتهوه، تیرۆریستان هه‌ڵاتن و شوێنه‌كه‌یان جێهێشت.
حكوومه‌تی عێراق، له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا رایگه‌یاند كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژ به داعش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و، ته‌واوی ئه‌و خاكه كۆنترۆڵكراوهتهوه كه له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه داگیركرابوو.
شانه نوستووه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ناو به ناو كرده‌ی تیرۆریستیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌دین و دیاله.