02 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2019
به‌غدا-AA
وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق ئاماده نییه هیچ راگه‌یه‌نراو یان لێدوانێك له‌باره‌ی پچڕانی هێڵی ئینته‌رنێت بڵاوبكاته‌وه.
دوای به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق ئه‌مڕۆ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق هێڵی ئینته‌رنێت پچڕاوه.
وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق ئاماده نییه هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بدات كه به بۆچوونی خۆپیشانده‌ران هه‌نگاوێكه بۆ رێگرییكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.
چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، حه‌سه‌ن ره‌حیم، كه یه‌كێكه له خۆپیشانده‌رانی به‌غدا، رایگه‌یاند: "له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت هه‌نگاو به هه‌نگاو كه‌مبوونه‌وه و نه‌ماون، ئه‌وه‌ش وایكردووه خۆپیشانده‌ران به‌رنامه‌ی ئه‌لیكترۆنیی دیكه به‌كاربهێنن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی قه‌ده‌غه‌كردن و پچڕانه‌كه".
هاوكات له پارێزگای میسان، خۆپیشانده‌ر، حه‌سه‌نین مونشید له په‌یوه‌ندییه‌كدا به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "هه‌ندێكجار پچڕان و فلته‌ركردنی ئینته‌رنێت له پارێزگاكه‌مان ته‌واوه‌تییه و هه‌ندێكجار به‌ش به‌شه، ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌یه پرۆگرامه‌كانی شكاندنی ئه‌و رێگرییانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر هێڵه‌كان یارمه‌تیده‌ر نیین".
گوتیشی: "ئێمه ته‌نها ئینته‌رنێتمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانمان به‌جیهان بگه‌یه‌نین، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌م جۆره دۆخانه‌دا به ئازادیی كارناكه‌ن".
له‌دوێنێوه خۆپیشاندانه‌كان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراقییان گرته‌وه، كه تێیدا خۆپیشانده‌ران داوای باشكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانییان ده‌كرد، و له‌چه‌ندین پارێزگا له‌دژی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی و حكوومه‌ته خۆجێیه‌كانیش چه‌ندین دروشم گوترانه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران داوای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.
له ئه‌نجامی توندوتیژیی له خۆپیشاندهكاندا سه‌دان كه‌س برینداربوون و تا ئێستا زیاتر له هه‌شت كه‌س كوژراون.