Rawan Subhi Obaiullah
21 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2025
دھۆک - AA
دروستکردنی ئەم کەناڵە ئاوییە کە پڕۆژەیەکی ستراتیژیی گرنگە لە پارێزگای دھۆک، ئاو لە ڕووباری دیجلەوە دەگەیەندرێتە بەنداوی دھۆک، ھەروەھا ئەم پڕۆژەیە نەک تەنھا ئاسایشی ئاو بۆ ناوچەکە دابین دەکات، بەڵکو وەک پڕۆژەیەکی گەشتیاریش سوودی لێ وەردەگیرێت.

کەناڵەکە، کە درێژییەکەی ١٢٠٠ مەترە، لە گوندی پیرۆمەراوە دەست پێدەکات تا دەگاتە بەنداوی دھۆک، ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و ٧٩ ملیۆن دینار لەسەر بوودجەی تایبەتی پارێزگای دھۆک جێبەجێ دەکرێت.

بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە ئاوی ڕووباری دیجلە دەگاتە کەناڵەکە و لە بەرزییەکانی دەوروبەری بەنداوی دھۆکەوە جگە لە زیادکردنی ئاوی بەنداوەکە و لە قۆناغی دووەمدا ھەردوو لای کەناڵەکە، بە دار دەچێندرێت و ئەم پڕۆژە گەشتیارییە دیمەنێکی نوێ و جوان دەبەخشێتە پارێزگای دھۆک.