Rewa Mahmood Hasan
12 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2021
سلێمانی - AA
مامۆستایانی وانەبێژ جارێکی تر دێنەوە سەرشەقام و هەڕەشەی بایکۆتی دەوامی خوێندن دەکەن ئەگەر وەڵامیان نەدرێتەوە.
ئەمڕۆ ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە شاری سلێمانی و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی-دا و بە بەشداری بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام درا.
مامۆستایانی وانەبێژ ماوەی چەند ساڵێکە لە رێگەی گردبوونەوە و ئەنجامدانی خۆپیشاندانەوە داوای دامەزراندن و هەژمارکردنی ساڵی خزمەتیان دەکەن و تا ئێستاش هیچ وەڵامێک نەدراونەتەوە.
مامۆستایەکی وانەبێژی بەشدار بوو لە گردبوونەوەکەدا، شەماڵ عوسمان فەرەج لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە هاتووینەتە سەر شەقام تاوەکو وەڵامی کۆتایی وەرگرین و بە حکوومەت بڵێین وەرنەپێشەوە، دۆخی ئێمە یەکلایی بکەنەوە، تاکەی ئێمە بێینە سەر شەقام، تاکەی بایکۆت بکەین، ئێمە داواکارین لە مامۆستای وانەبێژەوە ببین بە مامۆستای دامەزراو، ناکرێت هەشت ساڵ مامۆستا وانەبێژ بێت".