Zana Natık Kerem
25 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2022
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ٢٥ھەمین پاڵەوانێتی جامی کەنداو، گەیشتە شاری بەسرە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سوودانی گەیشتووەتە شاری بەسرە.
راشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەسەرکردنەوە، کردنەوە و بەداواچوون بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی، ھەروەھا بۆ ئاگاداربوون لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ٢٥ھەمین پاڵەوانێتی جامی کەنداو، گەیشتووەتە شاری بەسرە.
٢٥ھەمین پاڵەوانێتی جامی کەنداو لە شاری بەسرە باشووری عێراق بەڕێوەدەچێت و یارییەکانی لە شەشی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دەست پێ دەکەن و لە رۆژی ١٩ی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ کۆتایی دێت.
ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی عێراق، سعوودیە، سوڵتانیشینی عومان، کوێت، بەحرێن، قەتەر، ئیمارات و یەمەن بەشداری لە ٢٥ھەمین پاڵەوانێتی جامی کەنداودا دەکەن کە بەسەر ھەردوو کۆمەڵەدا دابەشکراون.