Sarmand Hameed
31 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2021
ههولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ( الأمة )ی عێراقی بە سەرۆکایەتی ئەمینداری گشتیی حزبی الڕمە مەحمود حوسێن ئەلعگیلی کرد.
بەپێی ھەواڵێکی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا دوایین پێشھات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێکرا و جەخت لە پێویستی زەمینەخۆشکردن لەبەردەم ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرا کە ماف و خواستی سەرجەم پێکھاتەکان دەستەبەر بکات.
لە ھەواڵەکەشدا ئاماژە بەوەکراوە کە شاندی حزبی ( الأمة )ی عێراقی، ستایشی ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستانیان کرد لە میوانداریکردن و یارمەتیدانی سەدان ھەزار ئاوارەی پارێزگاکانی عێراق کە بە ئاشتی و ئارامی لە ھەرێمی کوردستاندا دەژین.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە باس لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی کراوە لە سەر بنەمای دەستوور.