Heman Hussein Yaseen
01 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2021
هەولێر - AA
لە شەقامی گوڵانی شاری هەولێر تەقە لە کەسێک کرا و بە هۆیەوە کوژرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی رەساسی، لە شەقامی گوڵان تەقە لە کەسێک دەکات و دەیکوژێ و کەسێکی دیکەش بریندار دەکات.
لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لەسەر شوناسی کوژراوەکە و هێزەکانی پۆلیس لە شوێنی رووداوەکە ئامادە بوون و دەستیان نبە لێکۆڵینەوە کردووە.
بە پێی زانیارییەکان کێشەکە کۆمەڵایەتی بووە و کێشەی نێوان خەزوور و زاوایەک بووە کە خەزوورەکەی چاودێری کردووە کاتێک زاواکەی گەیشتووەتە نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتن، خەزوورەکە دەستبەجێ تەقەی کردووە و کوشتوویەتی. شایەتحاڵانی رووداوەکە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند کە زاواکەش بەر لەو کاتە تەقەی کردووە و خەزووری بریندار کردووە.
لە رووداوەکەدا هەروەها پاسەوانی یەکێک لە شوقەکان بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکێک بریندار بووە.
لە ئێستادا بکووژ، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر دەستەبەسەر و لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.