Heman Husseın Yaseen
01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری شاری هەولێر لەسەر رێڕەوی خۆی لایدا و وەرگەڕا. رووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
بەپێی ئامارەکانی ھاتوچۆی ھەرێم لە ساڵی رابردوودا، زیاتر لە ٥٦٠ کەس لە سەرانسەری ھەرێمی کوردستان بەهۆی رووداوی ھاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ ھەزار کەسیش بریندار بوون.